گێرانی جه‌ژنی دایک له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابوردووه‌وه ده‌ستی پێکردووه. یه‌که‌م جه‌ژنی ڕۆژی دایک له ساڵی 1908دا ئه‌نجام درا. کاتێک ئانا جارڤس ئه‌و ڕۆژه‌ی ته‌رخان کرد بۆ ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌ت به دایکی.
ڕێک سه‌د ساڵ پێش ئێستا و له ساڵی 1914دا سه‌رۆک ودرۆ وێلسن ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی مۆر کرد و دووه‌م یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی پێنج ی به ڕۆژی ڕێزگرتن بۆ دایک ته‌رخان کرد. ئه‌م جه‌ژنه له ساڵی 1920 وه ڕه‌هه‌ندێکی ئابوریشی هه‌یه له‌و ساڵه‌وه کۆمپانیاکانی وه‌کو هالمارک ده‌ستیان کرد به دروستکردی کارتی پیرۆزبایی ڕۆژی دایکان. له‌و ڕۆژه‌دا ملیۆنان کارت له‌گه‌ڵ چه‌پکه گوڵ ده‌فرۆشرێن. له بهرانهمهیهکی تایبه‌تی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به بۆنه‌ی ڕۆژی دایکانه‌وه دایکێک باس له نه‌هامه‌تییه‌کانی ده‌کات له دووری کوڕه‌که‌ی، کوڕێک باس له خۆشه‌ویستی بۆ دایکی ده‌کات، دایکێک باس له‌وه ده‌کات که هه‌تا خۆی نه‌بوو به دایک نه‌یده‌زانی دایکی چه‌ندی خۆش ده‌وێت، کچێکیش له دووری دایکییه‌وه خه‌ونی ئه‌و ڕۆژه ده‌بینێت که به دایکی شادببێته‌وه.
له‌م لینکه‌وه گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که ببه.

Your browser doesn’t support HTML5
به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به ڕۆژی دایکان