له هه‌موو وڵاتان و هه‌رێمه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن نه‌بۆته بنه‌مایه‌ک بتوانرێت پێوانه‌ی ئاستی دیموکراسی پێ بکرێت. بۆچی؟
هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت، به‌ڵام گوێ له خه‌ون و خواسته‌کانی ده‌نگده‌ر ناگیرێت.
وڵاتی میسر له ئاماده‌کاریدایه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی، به‌ڵام ده‌گوترێت هه‌ر له ئێستاوه سه‌رۆک دیاره. له سوریاش پاش کوشت و کوشتاری زیاتر له سێ ساڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه گه‌ڕێکی تری حه‌وت ساڵی سه‌رۆکایه‌تی وه‌ربگرێت.
هه‌ڵبژاردن چ مانایه‌کی هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟
ئه‌ی له‌ناو کوردیش‌دا هه‌ر هه‌مان مانای هه‌یه؟
میوانه‌کانی به‌رنامه:
ڕێبین ڕه‌سوڵ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
ترس و تۆقاندنه‌کانی به دوای دۆسێ جیاوازه‌کانی ئه‌و فاکته‌رانه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیان هه‌یه به کۆمه‌ڵگاوه وه‌ک دۆسێکانی ئابوری و ئاسایشی و جیانه‌کردنه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاته‌کانی سیاسیه‌کاندا فاکته‌ری پێکه‌وه ژیان کز و لاواز ده‌کات و ئاسته‌کانی متمانه ده‌بات به‌ره‌و نزمترین ڕێژه.
ڕووداوه‌کانی خاوه‌رمیانه وه‌ک ده‌گوترێت به‌ره‌نجامه‌که‌ی گۆڕانکاریه له ژیۆپۆڵه‌تیکی ناوچه‌که‌دا و هه‌روه‌هاش هێنانه ئارای سیسته‌مه نوێیه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه به‌شیوه‌یه‌ک له خواست و خه‌ونه‌کانی خه‌ڵکه‌وه نزیک بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5