یه‌که‌م کاروانی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، ئه‌وانه‌ی له شـاری حومس له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 2 سـاڵه گه‌مارۆدرابوون، به‌یانی چوارشه‌ممه له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنێـک شـاره‌که‌یان جێهێشت.
ئه‌بو حارس ئه‌لخالیدی که نوێنه‌رێـکی ئۆپـۆزسیۆنه له دانوسـتاندنه‌کان، به ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسی گوت کاروانه‌که بریتی بوو له 3 پاس به 120 که‌سه‌وه که له گه‌ڕه‌که کۆنه‌کانی حومسه‌وه هێنرابوون. گوتیشی بریتی بوون له که‌سانی سیڤیل و چه‌کدارانی ساغ و بریندار.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ئه‌ویش لای خۆیه‌وه گوتی پـرۆسه‌که له شه‌شی به‌یانی به کاتی خۆجێی ده‌سـتیپـێـکرد بۆ ده‌رکردنی زیاتر له هه‌زار چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن له‌و شـاره. گوتیشی تیمێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له چوار ئۆتۆمبیل پـێـکهاتوون چاودێری ڕێگه‌که ده‌که‌ن که له شـاری حومسه‌وه به‌ره‌و دار ئه‌لکه‌بیره ده‌ڕوات.
به‌پـێی ڕێکه‌وتنه‌که ده‌بێت ئۆپـۆزسیۆنیش ژماره‌یه‌ک که‌س ئازادبکات که له هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی نوبل و زه‌هرای زۆرینه شیعه‌ی حه‌له‌ب به بارمته گرتوویانن.
ئاژانسی دهنگوباسی سانای حکومه‌تی سوریا له زاری پارێزگاری حومس ته‌لال ئه‌لبه‌رازی بڵاویکرده‌وه که‌وا پـرۆسه‌ی ده‌رکردنی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن له شاری حومس ده‌سـتیپـێـکردووه و پاش ته‌واوبوونی پـرۆسه‌که هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌سـتده‌که‌ن به پـشـکنین و پـوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆمب و لابردنی به‌ربه‌سـتی سه‌ر شه‌قامه‌کان.