حکومه‌تی کاتی تایلاند سه‌رۆک وه‌زیرێـکی نوێی کاتی بۆخۆی ده‌سـتنیشـان کرد پاش ئه‌وه‌ی دادگای ده‌سـتوری وڵات بڕیاری دا سه‌رۆک وه‌زیر یانجلوک شیناواترا و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌بێت ده‌سـتبه‌رداری پـۆسته‌کانیان بـبن.
وه‌زیری بازرگانی نیواتامرۆنگ بونسۆنگفایسان به وه‌کاڵه‌ت سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی گرته‌ده‌ست.
دادگای بانکۆک ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به تێـکڕای ده‌نگی دادوه‌ره‌کانی بڕیاری دا سه‌رۆک وه‌زیر یانجلوک شیناواترا له سـاڵی 2011 به شێوه‌یه‌کی نادوروست سه‌رۆکی ئاسایشی نیشتیمانی دامه‌زراندووه. ده‌ڵێت ئه‌وه کارێـکی ناده‌سـتوری بووه و له پـێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی کردوویه‌تی.
دادوه‌ر جارون ئنتاچان بڕیاری دادگاکه‌ی خوێنده‌وه و گوتی خانم یانجلوک ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک وه‌زیری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و که‌سانێـکی دیکه به‌کارهێناوه، ئه‌مه‌ش به‌ندی 268 ی ده‌سـتور پـێشـێل ده‌کات، بۆیه وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیر کۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هێنرا.
جێی ئاماژه‌یه له تایلاند وابووه سه‌رۆک وه‌زیران له لایه‌ن خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڵام خانم یانجلوک ئه‌م خانه‌یه‌ی سـاڵی ڕابردوو هه‌ڵوه‌شـانده‌وه کاتێـک داوای سـازکردنی هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌ختی کرد وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی وڵاته‌که‌ی.
خانم یانجلوک که ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رده‌م دادگا به‌رگری له خۆی کرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌خابنی خۆی له باره‌ی بڕیاری دادگاکه ده‌ربڕی و گوتی هیچ شـتێـکی هه‌ڵه‌ی نه‌کردووه.
لایه‌نگرانی یانجلوک ده‌ڵێن ئه‌م بڕیاره مه‌به‌سـتی سیاسی له پشـته‌وه‌یه، بۆیه هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازبکه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و یانجلوک له پـۆسته‌که‌ی لابدرێت. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی لێـده‌کرێت توندوتیژی لێبکه‌وێته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت له‌و وڵاته نزیکه‌ی 20 که‌س کوژران.