پینچ شه‌مه 17 ی ئا‌پریل ئه‌ندامانی ده‌زگای ئاسایش و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، و کارگێڕانی نێو به‌ندیخانه هێڕش بو سه به‌ندکراوانی 350ی گرتووخانه‌ی ئه‌وین ده‌به‌ن که له ئاکام دا وێرای لێدان و ئازار دان زیاتر له 30 به‌ندکراو بریندار ده‌بن.
دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئیران له ئه‌و وتووێژه‌دا ده‌ڵیت که ئه‌گه‌ر ڕه‌فتاری ئه‌شکه‌نجه‌دان و له سێداره‌دانی به‌ندکراوانی سیاسی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئێسلامی و به تایبه‌تی له ده‌یه‌ی ساڵه‌کانی 1360ی هه‌تاوی نێو به‌ندیخانه خه‌ڵک دوای کاره‌ساته‌که ئاگادار ده‌بوونه‌وه، به‌ڵام ئێستا جیاوازی یه‌کی زۆر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که به‌ندکراوان له ڕێگای تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی، به تایبه‌تی ته‌له‌فۆنی ده‌ستی یه‌وه، خه‌لک له ڕه‌فتاری ئه‌ندامانی ئاسایش ده‌رهه‌ق به به‌ندکراوان له نێو به‌ندیخانه‌کان دا ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.
کاک ئازاد پێ داده‌گرێت که کۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت ڕه‌فتار و هه‌روه‌ها پێ شێلی ده‌ستووری کۆماری ئیسلامی به رامبه‌ر به به‌ندکراوان ده‌کات.
هه‌روه‌ها کاک ئازاد ده‌ڵیت بۆ ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین به ئه‌و کرداره به‌رامبه‌ر به به‌ندکراوان له گه‌ڵ گرووپێک له چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ، لایه‌نگرانی دایکانی ماته‌م گرتوو، له 20ی ئه‌م مانگه له پێش بینای فێدڕالی شاری لوس ئانجلێس کۆبوونه‌وه و ئه‌م کرداره‌یان مه‌حکوم کرد.

Your browser doesn’t support HTML5
ووتووێژی دوکتور ئازاد مورادیان