هاوکاتی ئه‌وه‌ی ڕووسیا و ئۆکرانیا هێزه‌کانیان له نزیک سـنووری هاوبه‌شیان کۆده‌که‌نه‌وه، ئارسنی یاتسێنی سه‌رۆک وه‌زیری ئۆکرانیا ڕووسیا تاوانبارده‌کات به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت وڵاته‌که‌ی به له‌شـکری و سیاسی داگیربکات.
سه‌رۆک وزیری ئۆکرانیا ڕۆژی هه‌ینی له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوتی ڕووسیا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی جیهانی سێـیه‌م ده‌سـتپـێبکات و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێـکی گه‌وره له ئه‌وروپادا.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌ویش ڕه‌خنه‌ی له ڕووسیا گرت و گوتی جارێـکی دیکه مۆسکۆ ده‌ست وهردهداتهوه ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا که له‌وێ جوداخوازه‌کانی سه‌ر به ڕووسیا ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر باڵه‌خانه حکومیـیه‌کاندا.
سه‌رۆک ئۆباما له لێدوانێـکیدا له سیئۆلی پایته‌ختی کۆریای باشور که ئێسـتا به سه‌ردانێـک له‌و وڵاته‌یه گوتی له ئه‌مڕۆ هه‌ینی قسه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئه‌وروپا ده‌کات له باره‌ی سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ڕووسیا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ده‌بێت سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن بڕیار بدات ئایا ده‌یه‌وێت ئابوری وڵاته‌که‌ی له‌و لاوازتر بـبینێت که هه‌یه، چونکه شکستی هێناوه دیپـلۆماسیـیانه له‌گه‌ڵ ئۆکرانیا مامه‌ڵه بکات.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ش جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی مۆسـکۆ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌کات که ڕێگه له جوداخوازه‌کان ناگرێت.