به‌رپرسانی ئه‌فغانی ڕۆژی سێشه‌ممه رایانگه‌یاند که کارمه‌ندێکی ناوداری هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی وڵات له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی ته‌قه‌ی لێکراوه و گیانی له ده‌ستداوه.
ده‌ستبه‌جێ گروپی تالیبان نکۆڵیان کرد له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستیان له کوشتنه‌که‌دا هه‌بووبێت. سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که " دین موحه‌مه‌د ده‌روێش " وته‌بێژی پارێزگای لۆگه‌ر گوتی؛ عیسمهتوڵای کارمه‌ندی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ویش هاوشێوه‌ی زۆرێک له ئه‌فغانیه‌کان ته‌نها ناوی خۆی به‌کاردێنێت ، ناوبراو پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌و ده‌مه‌ی له ماڵی هاوڕێیه‌کی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ کۆمه‌ڵێک چه‌کداری نه‌ناسراو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆی داویانه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و ده‌ست به‌جێ گیانی ده‌سپێرێت و دوو پاسه‌وانه‌که‌شی برینداربوون.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه عیسمهتوڵای کوژراو به‌هۆی رۆڵی له خه‌باتی دژی داگیرکردنی وڵاته‌که‌ی له میانه‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا له لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه، به فه‌رمانده‌یه‌کی قاره‌مان ناسرابوو.
عیسمه‌توڵا کاری چاودێری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بۆ عه‌بدول ره‌سول سه‌یافی کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانی ده‌کرد، ناوبراو که‌سایه‌تیه‌کی ئاینی ناوداره و ئێستا له پله‌ی چوارهه‌مدایه به گوێره‌ی ئه‌نجامه نیمچهییهکان ئه‌وانه‌ی راگه‌یه‌ندراون.
موحه‌مه‌د فه‌هیم وته‌بێژی کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدول ره‌سول سه‌یاف ئۆباڵی کوشتنه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی چه‌کدارانی تالیبان، به‌ڵام زهبیحولا موجاهیدی وته‌بێژی تالیبان بێ ئاگاهی گروپه‌که‌ی له کوشتنی عیسمه‌توڵا راگه‌یاند و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یت پرێسی به ته‌له‌فون گوتوه که یاخیبوان عیسمهتوڵایان نه کوشتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که عیسمه‌توڵا پێگه‌یه‌کی باڵای هه‌بووه وه‌ک موجاهیدێک له دژی داگیرکردنی سۆڤێت.