دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئۆکرانیا، حکومه‌تی سوید پـێشـنیاری کردووه بوجه له‌شـکریـیه‌که‌ی سـاڵانه 830 ملیۆن دۆلار زیادبکرێت.
حکومه‌تی هاوپه‌یمانی چوار پارتی ناوه‌ندی ڕاست ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ئه‌و زۆر به‌هۆی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ئۆکرانیا نیگه‌رانه و ده‌یه‌وێت خه‌رجیـیه‌کانی لهشـکرهکهی ورده‌ورده له سـاڵانی داهاتوودا زیادبکات، تاوه‌کو بگاته ئه‌و ژماره‌یه‌ی پـێشـنیارکراوه هه‌تا سـاڵی 2024 پـێی بگات.
له نێو شته‌کانی دیکه‌ی پـێشنیاری کردووه، کڕینی 10 فڕۆکه‌ی دیکه‌ی جه‌نگی و دوو ژێرده‌ریایی به مه‌به‌سـتی به‌هێزکردنی توانا به‌رگریـیه‌کانی له ده‌ریای بالتیک و دورگه‌ی گۆتلاند.
جێی ئاماژه‌یه له پاش هه‌ره‌سهێنانی یه‌کێتی سۆڤێت له سـاڵی 1991 ، سوید بوجه‌ی به‌رگری خۆی که‌مکرده‌وه و له کاره له‌شـکریـیه‌کانی سه‌نگی خسته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێزی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی.
له ئێسـتادا چ حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی چه‌پڕه‌وی سوید کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده له‌شـکریـیه‌کانی وڵاته‌که وه‌ک پـێویست نین.