پـۆلیسى موسڵ دەڵێت شارەکە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

پاش ئەوەى چەند کاربەدەستێک ڕایانگەیاند لە ڕووى ئاسایشەوە موسڵ گونجاو نیـیە بۆ بەڕێکردنى پـرۆسەى هەڵبژاردن، لیوا خالد حەمدانى سەرۆکى پـۆلیسى موسڵ لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانى ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند لە هەموو ڕوویەکەوە شارەکە ئامادەیە و ڕێوشوێنى ئاسایشى گونجاویان گرتۆتە بەر و لە ئێستادا هیچ گرفتێک لە بەردەمیان نیـیە. ئاماژەى بەوەش کرد کۆمیتەى باڵاى ئاسایش پلانى ئەمنى داڕشتووە بۆ ماوەى بانگەشەى هەڵبژاردن و هه‌تا ڕۆژى هەڵبژاردن داواشى لە پـیاوانى هۆزەکان کرد کەوا هاوکارى هێزەکانیان بکەن بۆ ڕووبەرووبونەوەى تیرۆر.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئه‌میر گۆران