ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆکرانیا ده‌ڵێن له میانه‌ی هه‌وڵێـکدا له شه‌وی چوارشه‌ممه بۆ هه‌ڵکوتانه سه‌ر بنکه‌یه‌کی پاسه‌وانانی نیشـتیمانی ئۆکرانیا له به‌نده‌ری ماریوپـۆلی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش 3 که‌سی سه‌ر به ڕووسیا کوژراون و 13 که‌سیش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئۆکرانیا گوتی نزیکه‌ی 300 که‌س به بۆمبی مۆلۆتۆف و هۆشبه‌ر هێرشیان کردبووه سه‌ر بنکه‌که و سه‌ربازه‌کانیش ته‌قه‌یان لێکردوون. جگه له‌و کوژراو و بریندارانه 63 که‌سیش له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه ده‌سـتگیرکرابوون، به‌ڵام دواتر 38 که‌سیان ئازادکران.
سه‌رۆکی کاتی ئۆکرانیا ئه‌لێگزانده‌ر تورچینۆڤ له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوتی ئه‌م تاقمه چه‌کدارانه‌ی سه‌ر به ڕووسیا ئه‌وا 3 جاره هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان به نێو ئه‌و بنکه‌یه‌دا بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه به‌شـداریکردنی که‌سـانی ده‌مامککراو، که پـێـیانهوه دیاره که‌سـانی سه‌ربازین، له‌و هێرشانه‌ی کرابوونه سه‌ر ئۆفیسه حکومیـیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا، گومانی ئه‌وه‌یان زیاکردووه که زۆربه‌ی ئه‌و نائارامیـیانه به پاڵپـشـتی ڕووسیا ده‌کرێن، به‌ڵام سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕه‌تیکرده‌وه هێزی تایبه‌تی وڵاته‌که‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا هه‌بێت.