گوگڵ کۆمپانیایه‌کی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان ده‌کڕێت بۆ گه‌یاندنی ئنته‌رنێت بۆ ناوچه دورده‌سـته‌کان
Your browser doesn’t support HTML5
گوگڵ کۆمپانیایه‌کی کڕیوه که ده‌توانێت جۆره فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان دروستبکات به وزه‌ی خۆر کاربکات و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له به‌رزایی ئاسماندا بمێنێته‌وه و ئنته‌رنێت بگه‌یه‌نێته ناوچه دورده‌سـته‌کان. ئه‌م کاره وه‌ها لێی ده‌ڕوانرێت هه‌نگاوێـکی دیکه‌ی گوگڵ بێت به ئاڕاسته‌ی گه‌یاندنی ئنته‌رنێت بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان.