له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ناو نه‌ته‌وه‌ی کوردا سه‌رچاوه‌یه‌کی تۆکمه و زانستی نییه بۆ موزیکی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌ڵام زۆرێک له‌وانه‌ی ده‌ستیان داوه‌ته لێکۆڵینه‌وه له بواری موزیکی کوردی‌دا نکوڵی له ده‌وڵه‌مه‌ندی موزیکی کوردی ناکه‌ن.
گرنگ هه‌ر ئه‌وه نییه که موزیک هه‌بێت، گرنگ ئه‌وه نییه هه‌ر ته‌نها ده‌قێکی مه‌زنت هه‌بێت بۆ گۆرانی، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له‌م دووانه جودانهبووهوه، ده‌نگ، سۆزی چڕین و چریکه‌ی گۆرانیبێژیش ده‌بێته کۆڵه‌که هه‌ره سه‌ره‌کیه‌که.

کام گۆرانیه سه‌رکه‌وتووه، کام گۆرانیبێژه هه‌میشه له هزری گوێگریدا ده‌مێنێته‌وه؟
وه‌فایی شاعیرێکی بوێر بووه کاتێک شیعری شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێت ده‌نوسێت، به‌ڵام مه‌زهه‌ری خاله‌قی نه‌ک هه‌ر بوێر به‌ڵکو ڕچه شکێنیشه کاتێک دێت و به ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی ئه‌م شیعره نایابه ده‌کاته گۆرانی و به ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی خۆیشی ده‌یچڕێت.

خاله‌قی له بنه‌ماڵه‌یه‌ک شێخ و موشایهخدا له دایک بووه و گه‌وره بووه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بۆته مایه‌ی ڕێگه‌لێگرتنی له‌وه‌ی دوای خولیای خۆی بکه‌وێت و هێدی هێدی هه‌نگاوه‌کانی له جیهانه پان و به‌رینه‌که‌ی موزیکی کوردی‌دا بنێت و ئیدی له‌وێوه ببێته ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناوداره‌ی که ده‌گوترێت مه‌زهه‌ری خاله‌قی پێش ده‌یان ساڵ به‌خششی گۆرانیه‌کانی له جیهانی موزیکی کوردی‌دا خۆیان ناساندووه و که‌چی ئێستاش هه‌ر هه‌مان ئاواز و هه‌ر هه‌مان چریکهن که له ناخه‌وه ڕۆحمان ده‌هه‌ژێنن، یان وه‌ک ده‌گوترێت مه‌زهه‌ری خاله‌قی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه نه‌وه له دوای نه‌وه له‌گه‌ڵ ئاوازه‌کانیدا ده‌ژین.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا)یه.

مه‌زهه‌ری خالقی

Your browser doesn’t support HTML5
ژیان له فه‌رهه‌نگدا: مه‌زهه‌ری خاله‌قی