له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له تورکیا ئه‌نجامێکی به‌رچاوی به ده‌ستهێناوه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردووی شاره‌وانیه‌کاندا به‌ڵام زۆرێک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی به مانای کۆتاییهێنان نییه به کێشه سیاسیه‌کانی ئاکه‌په.
حه‌سه‌ن قازی، نوسه‌ر و میدیاکار هاوڕایه و ده‌ڵێت بردنه‌وه‌ی ئاکه‌په له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به مانای چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو کێشه و گرێوگۆڵه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای تورکیا نییه به تایبه‌تیش ئه‌و دۆسێیانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به گه‌نده‌ڵیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی ئاکه‌په‌وه هه‌یه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر نابێت بۆیان به‌ڵکو ده‌بێت له ڕێی یاساییه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن.
به‌ڕێز قازی ده‌ڵێت ناوچه‌ی ئاگری له باری ستراتیژیه‌وه بۆ گه‌لی کوردیش له تورکیدا گرنگی خۆی هه‌یه و له ڕابردووش‌دا ئاکه‌په توانیویه‌تی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کان بباته‌وه به‌ڵام نوێنه‌ری ئاگری له په‌رله‌مانی تورکیادا به‌ده‌په بوو، وه ده‌شڵێت له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ده‌نگه‌کان زۆر نزیک بوون له‌یه‌ک و ئاکه‌په ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌کی توند‌وتیژئامێز هه‌رچۆنێک بێت ده‌یه‌وێت ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بکشێنێته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن قازی نوسه‌ر و میدیاکار کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5