ڕه‌زا که‌عبی: پێم وانییه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ شیعه‌کانی عێراق پێیان خۆشبێت وابه‌سته‌ی ئێران بن

ڕه‌زا که‌عبی

له‌وه‌تای ساڵی 2003 ه‌وه‌ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی له‌ عێراقدایه‌ و له‌ پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکاش له‌ عێراق ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران زیاتر بوون.

عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێکدایه‌ و یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی له‌ شه‌قامی عێراقیدا به‌ تایبه‌تیش له‌ ناوه‌ڕاست و باشوری وڵاته‌که‌ ده‌کرێن ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چ جۆره‌ گۆڕانێک به‌سه‌ر ئاستی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له‌ عێراقدا ده‌هێنێت؟

ڕه‌زا که‌عبی، ده‌بیری هه‌یئه‌تی ئیجرایی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت پێس ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین، کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌له‌که‌ی به‌ باشی قۆستۆته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ باس ده‌کرێت ئێران هه‌زاران بنکه‌ی نهێنی له‌ عێراقدا هه‌یه‌ و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانیشی گه‌یشتۆته‌ ئاستێک به‌ر له‌ په‌سه‌ندکردنی هه‌ر به‌رنوسی یاسایه‌ک له‌ په‌رله‌ماندا له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌ په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌که‌وێته‌ په‌یوه‌ندیکردنه‌وه.

به‌ڕێز که‌عبی ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق هاوکێشه‌ یان نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌ش گۆڕدرا و له‌ بری نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر، ئه‌یاد عه‌لاوی هاته‌ پێش و ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت ئه‌وا ده‌شێت ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئێستا ئێران هه‌یه‌تی که‌متر ببێته‌وه‌ به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ نه‌توانێت گوشاره‌کانی خۆی وه‌ک فشار له‌سه‌ر حکومه‌تی نێوه‌ندی به‌کار نه‌هێنێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌: ‌

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕه‌زا که‌عبی