ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند له ئێستادا 1 ملیۆنب په‌نابه‌ری سوریای له لوبناندان. ئه‌وان به‌هۆی شه‌ڕی سێ ساڵه‌ی وڵاته‌که‌یان ئاواره بوون.
UNHCR ده‌ڵێت ئه‌م ژماره‌یه‌ش به پێی دواین ئاماری ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌یه. ده‌شڵێت لوبنان له ناڕه‌حه‌تییه‌کی زۆردایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و ژماره زۆره له وڵاته‌که‌یدا بهێڵێته‌وه.
دانیشتوانی خودی لوبنان 6 ملیۆن که‌سن.
به‌رپرسی کاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نتۆنیۆ گوترس ده‌ڵێت لوبنان هاوکاری زیاتری پێویستیه بۆ دابین کردنی خزمه‌ت گوزاری بۆ ئه‌و خه‌ڵکه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای 4 ملیار دۆلاری تری کردووه بۆ هاوکاری په‌نابه‌رانی سوریا له‌م ساڵ دا نیوه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش بۆ لوبنانه. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌لێت تا ئێستا ڕێژه‌ی به‌خشینه‌که گیتووهتته له سه‌دا 13 ی ئه‌و بڕه پاره‌یه.
بانکی جیهانی ده‌ڵێت قه‌یرانی سوریا زیانی گه‌یاندووه به ئابوری لوبنان نزیکه‌ی 2 ملیار و نیو دۆلاری له داهاتی ساڵی ڕابوردوو که‌م بۆته‌وه.