کاربه‌ده‌سـتێـکی ئوسترالیا ده‌ڵێت گه‌ڕان به دوای فڕۆکه بێ سه‌روشوێنه‌که‌ی هێڵی ئاسـمانی مالیزیا ڕه‌نگه درێژه‌ی پـێبدرێت، ئه‌مه‌ش هاوکاتی به‌رده‌وامبوونی تاقمه‌کان له هه‌وڵه‌کانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌یه که‌وا بۆ زیاتر له 3 هه‌فته‌یه دیار نه‌ماوه.
ئه‌نگوس هیوستن به‌رپـرسی پـێشـووی به‌رگری که سه‌رپه‌رشـتی ده‌زگایه‌کی نوێی هه‌ماهه‌نگی ده‌کات، گوتی 10 فڕۆکه‌ی له‌شـکری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی ئۆقیانوسی هیندی ده‌گه‌ڕان که قه‌باره‌که‌ی هێنده‌ی وڵاتی ئیرله‌ندایه. گوتیشی ئه‌رکه‌که سه‌خته، چونکه دوا شوێنی گومان ده‌کرێت فڕۆکه‌که‌ی لێکه‌وتبێت دوره له‌وه‌ی پـێشـتر پـێشـبینی ده‌کرا.
هیوستن گوتیشی ئه‌مه قورسترین پـرۆسه‌ی گه‌ڕانه له ژیانیدا دیویه‌تی و هه‌تا ئێسـتا تاقمه‌کانی گه‌ڕان هیچ شتێـکیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به‌و فڕۆکه‌یه بێت که له 8 ی مانگی سێـیه‌وه بێ سه‌روشوێن بووه به 239 که‌سه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه چاوهڕواندهکرێت نه‌جیب ڕه‌زاق سه‌رۆک وه‌زیری مالیزیا ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ره‌و ئوسترالیا بڕوات.