جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ره‌و ئیسرائیل ده‌ڕوات تاوه‌کو هه‌وڵ بدات وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان هه‌ره‌س نه‌هێنن.
ئه‌مه دووه‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایه بۆ ناوچه‌که له ماوه‌ی که‌متر له هه‌فته‌یه‌کدا. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو کێری له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن بوو و له‌وێ وتوێژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس کرد.
وتووێژه‌کانی ئاشتی له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی گرفتیان هاتووه‌ته به‌رده‌م پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕه‌تی کرده‌وه ژماره‌یه‌ک زیندانکراوی فه‌ڵه‌سـتینی ئازاد بکات که پـێشـتر له‌سه‌ری ڕێکه‌وتبوون.
ئازادکردنی ژماره‌یه‌ک له زیندانیـیه‌کان به‌شێـک بوو له‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی وه‌های کرد هه‌ردوو لایه‌ن بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ بۆ سه‌ر مێزی دانوسـتاندن بگه‌ڕێنه‌وه که له مانگی حه‌وتی سـاڵی ڕابردووه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد.
ئیسرائیل ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت وتووێژه‌کانی ئاشـتی درێژبکرێنه‌وه به‌ر له‌وه‌ی زیندانیه‌کان ئازادبکرێن که هه‌رچه‌نده له مانگی داهاتوو به‌پـێی ڕێکه‌وتنه‌که بڕیاره کۆتایـیان پـێبێت. فهڵهسـتنیـیهکان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین و ده‌ڵێن ده‌سـتبه‌رداری وتووێژه‌کان ده‌بن ئه‌گه‌ربێت و ئیسرائیل به‌ڵێنه‌که‌ی به‌جێ نه‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و فهڵهسـتینیـیانه ئازاد نه‌کات.