نزیکی 10 ملیۆن به‌کارهێنه‌ری تویته‌ر له تورکیا سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی کاتێک ته‌ماشای تویتهرهکانیان کرد بینییان بلۆک بووه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئیدانه کرا.
سه‌رۆکی به‌شی کاروباری ئه‌لیکترۆنی له یه‌كیتی ئه‌وروپا نیلی کروس به ڕێگای تیوتهری ڕایگه‌یاندبوو قه‌ده‌غه کردنی تویته‌ر له تورکیا نه‌شیاوه‌و بێمانایه و ههنگاوێکی ترسنۆکانه‌یه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش له به‌یاننامه‌یه‌کیدا ڕایگه‌یاند ئێمه زۆر نیگه‌رانین به‌م هه‌نگاوه.هاوکات ئێما ساینکلهیر لێکۆڵه‌ری باڵای تورکیا له ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیویۆرک ده‌ڵێت ئه‌و قه‌ده‌غه کردنه جێگای نیگه‌رانییه‌کی زۆره.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئوردوگان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه داوای کرد تویته‌ر بلۆک بکرێت و گوتی ئه‌و هیچ گوێ نادات به کاردانه‌وه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و باره‌یه‌وه. حکومه‌ت ده‌ڵێت تویته‌ر بۆ سه‌رپێچی کردن له مافی تاکه‌که‌سی و ئازادی تایبه‌تی به‌کار دێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یوه‌دنی ئه‌لیکترۆنی تورکیا که فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌کردنه‌که‌یان داوه ده‌ڵێن چه‌ندین دادگا بڕیاری دژی تویته‌ری داوه بۆ پاراستنی مافه‌کانی تاکه‌که‌سی.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.

Your browser doesn’t support HTML5
تورکیا