کۆماری ئیسلامی ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان به‌رده‌وامن له دانوستاندنه‌کانیان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران و بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی درێژخایه‌ن به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی ئێران سروشتێکی ئاشتیانه‌ی هه‌یه.
ئه‌م گه‌ڕه‌ی وتووێژه‌کان دوێنێ سێشه‌ممه له ڤیه‌ننا ده‌ستیپێکرد و وه‌ک ده‌مڕاستی کاترین ئاشتن به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت وتووێژی گرنگ و به سود بوون.
مایکڵ مان ده‌ڵێت هیچ پێشبینیه‌کی نییه له‌سه‌ر به‌ره‌نجامه‌کانی دانوستاندنه‌کان.
ده‌مڕاستی به ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت گرنگ ئه‌وه‌یه ڕیکه‌وتنێک بکرێت و هه‌موو لایه‌نه‌کانیش پێی قایل بن و چه‌ندێکیش به خێرایی ئه‌و سه‌ودایه بێته ئاراوه باشتره و ده‌شڵێت ناوه‌ڕۆکی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه گرنگه.
ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان له مانگی یازده‌ی ڕابردوودا گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێکی کاتی و به پێی ئه‌و ڕیکهوتنهش ئێران زۆرێک له جم و جۆڵه هه‌ستیاره ناوکیه‌که‌ی ڕاده‌گرێت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌شێک له سزا سه‌پێندراوه‌کانی سه‌ر ئێران هێور ده‌کرێنه‌وه.