وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری و هاوتا ڕووسه‌که‌ی سێرکێی لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له له‌نده‌ن گه‌ڕێـکی دیکه‌ی وتووێژ له باره‌ی قه‌یرانی هه‌رێمی کریمه‌ی ئۆکرانیا سـازده‌که‌ن.
به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی وتووێژه‌کان، جان کێری گوتی چاوه‌ڕوانه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به ئه‌نجام سـازبده‌ن. گوتیشی ڕه‌وشه‌که سه‌خته و کاتی زۆر له ده‌سـت چووه.
وتووێژه‌کانی هه‌ینی له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له کاتێـکدا له هه‌رێمه کریمه ئاماده‌کاری بۆ ڕیفراندۆمێـک ده‌کرێت که بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سازبکرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئۆکرانیا بچێته سه‌ر ڕووسیا یان نا.
ڕێبه‌رانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا هه‌وڵی ڕیفراندۆمه‌که‌یان به ناده‌سـتوری له قه‌ڵه‌م داوه و کێری مۆسـکۆی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له به‌رئه‌نجامی خراپ ئه‌گه‌ربێت و کریمه بخاته سه‌ر ڕووسیا.
کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیش پاش هه‌ره‌سهێنانی حکومه‌تی پـێشووی ئۆکرانیای سه‌ر به مۆسـکۆ، ئێسـتا ده‌ڵێن خه‌ڵـکی کریمه مافی خۆیانه بڕیار له‌سه‌ر ئایندهی خۆیان بده‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕووسیا دانی نا به‌وه‌ی هه‌زاران سه‌ربازی تری به ماشێن و زرێپـۆش له نزیک سـنووری ئۆکرانیاوه بڵاوکردووه‌ته‌وه ، ده‌ڵێت بۆ بهشـداریکردنه له مانۆڕێـکی له‌شـکری که دوو هه‌فته درێژه ده‌خایه‌نێت.