پۆلیسی مالیزیا ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و دوو سوارانه‌ی به پاسپۆرتی دزراو چوبوونه ناو فڕۆکه‌ی سوارههڵگری بێسهرو شوێنبو وا پێ ناچێت په‌یوه‌ندی به تیرۆریزمه‌وه هه‌بێت.
جه‌نه‌راڵی پۆلیس' خالید سری' گوتی ئێرانییه‌کی ته‌مه‌ن 19 ساڵان به ناوی پوریا نورمحه‌ممه‌د مێهرداد وا پێده‌چێت هه‌ولی دابێ کۆچی بۆ ئه‌ڵمانیا کردبایه.
ئه‌و ده‌شڵێت" ئێمه واخهرێکه له ڕابردووی ده‌کۆڵینه‌وه. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه که‌سه په‌یوه‌ندییمان به ڕێکخراوه‌کانی تری پۆلیسیش کردووه و له‌و باوه‌ره‌داین پێ ناچێت ئه‌ندامی هیچ ڕێکخراوێکی تێروریستی بێت و پێمان وایه ئه‌و هه‌وڵی داوه بۆ ئه‌ڵمانیا کۆچ بکات."
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی پۆلیس ده‌ڵێت دایکی ئه‌و کوڕه گه‌نجه چاوه‌ڕوانی کردووه کوڕه‌که‌ی بگاته فڕانکفۆرت و ئێستا له په‌یوه‌ندی نزیک له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان دایه.
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی پیاوه‌که‌ی تر به‌رده‌وامه. ئه‌م پێشهاتانه شیانی ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو که‌سه هاوکاری یه‌کتریان کردووه وه‌ک به‌شێک له پیلانی تێرۆریستی که‌م ده‌کاته‌وه.
هێچ ئاسه‌وارێـکی ئه‌و فڕۆکه‌یه دیار نیـیه که له‌وه‌تای شه‌ممه بێ سه‌روشوێنه به 239 که‌سه‌وه، کاتژمێرێک پاش ئه‌وه‌ی کوالالامپوری به‌رۆ په‌کین به‌جێ هێشت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، گه‌ڕان له فڕۆکه‌که به‌رفراوانتر کرا، له کاتێک که‌س و کاری 239 که‌سه‌ی ناوی خۆیان بۆ ئاماده‌ده‌که‌ن چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی ناخۆش بکه‌ن.