نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له دوو په‌یامیدا هاوبه‌شه سیاسیـیه‌کانی ئاگادارده‌کاته‌وه ململانیـیهکانیان ڕابگرن و ڕێگه چاره‌ی به‌غدا هه‌ڵبژێرن بۆ کێشه‌کان و دوربکه‌ونه‌وه له لێدوانی نابه‌رپرسانه که دۆخی وڵات ئاڵۆزتر ده‌کات.
مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر له‌گه‌ڵ ئه‌م هۆشیاریـیهشدا به توندی هێرش ده‌کاته سه‌ر موقته‌دا ئه‌لسه‌در و به نه‌زان وه‌سفی ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت که سه‌در له بنه‌ماکانی سیاسه‌ت و ده‌سـتور تێناگات و که‌سێـکی تازه‌یه له‌م بواره‌دا.
لێدوانه‌که‌ی مالیکی به دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه بوو که سه‌در گوتبووی مالیکی که‌سێـکی دیکتاتۆره و مالیکیش ده‌ڵێت ئه‌م لێدوانه‌ی شایسته‌ی وه‌ڵام نیـیه.
هاوکات مالیکی ڕووی په‌یامه‌که‌شی ده‌کاته کوردسـتان و ڕایده‌گه‌یه‌نێت هیچ چاره‌یه‌ک نیـیه جگه ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر پـرسی نه‌وت و ڕاده‌سـتکردنی ئه‌م دۆسیـیه ته‌نها به سیاسه‌ت و میکانیزمه‌کانی به‌غداوه بهڕێوهبـبرێت.
مالیکی ده‌ڵێت کاتێـک بودجه‌ی 17% ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌که‌ین که نه‌وتی هه‌رێم داهاتی فرۆشتنه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بکرێت.

Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی گۆران تۆفیق