وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هوشداری 'ده‌ره‌نجامی' داون بۆ هه‌رجۆره فرۆشتنێکی بێ مۆڵه‌ت دراوی نه‌وت له لایه‌نه‌ن هێزی میلیشیای باری نه‌وتیان داگرتۆته ناو تانکێرێکی نه‌وت ههڵگربه ئاڵای کۆریای باکور له به‌نده‌رێکی لیبیا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جێن ساکی له بڵاوکراوه‌یه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا گوتی نه‌وته‌که هی کۆمپانیای نیشتیمانی نه‌وتی لیبیا‌و هاوپیمانهکانیهتی که کۆمپانیای ئه‌مه‌ریکیشیان له ناو دایه. ساکی گوتیشی ئه‌وانه‌ی نه‌وتی دزراو ده‌کڕن ڕووبه‌رووی سه‌زای قانونی و گه‌مارۆدان ده‌بنه‌وه.
حکومه‌تی لیبیا ڕێگه نادات میلیشیا نه‌وتی خاو ڕاسته‌وخۆ هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان بکات.
یه‌کشه‌ممه هێزی ده‌ریایی لیبیا‌و هێزی میلیشیای سه‌ربه‌حکومه‌ت گه‌مییان بهڕێکردبونه به‌نده‌ره‌که تا ڕێگه نه‌ده‌ن تانکێره‌که له به‌نده‌ره‌که ده‌ربچێت که له لایه‌ن میلیشیای نه‌یاره‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێت.
وه‌زیری ڕۆشه‌نبیری و وته‌بێژی حکومه‌ت حه‌بیب ئه‌ل-ئه‌مین گوتی هه‌موو هه‌وڵێک دراوه پێشی تانکێره‌که بگیرێت و شیانی په‌لاماری له‌شکری ده‌بێت ئه‌گه‌ر گوێ به فه‌رمانه‌کانی حکومه‌ت نه‌دات.