فڕۆکه‌یه‌کی مالیزی که زیاتر له 200 که‌سی تێدایه به ماوه‌یه‌کی کورت پاش دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی کوالالاپور په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شی کۆنتڕۆڵی فرۆکه‌کاندا نه‌ما. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵێکی زۆر هێشتا چاره‌نوسی فڕۆکه‌که نادیاره.
گه‌شتی فڕۆکه‌وانی ژماره(ئێم ئێچ 370)ی مالیزیا له‌کوالالامپو‌ره‌وه به 239 سه‌رنشینه‌وه به‌ره‌و به‌یژین ده‌چوو، 227 گه‌شتیار و 12 کارمه‌ندی فڕۆکه‌که‌ی تێدایه و زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌کان به‌ڕه‌گه‌ز چینین.
له نێویاندا2 منداڵی شیره‌خۆره هه‌یه. کۆمپانیا فڕۆکه‌وانیه‌که ده‌ڵێت، بێجگه له 152 گه‌شتیاری چینی 38 گه‌شتیاری مالیزی تێدایه، 7 ئوسترالی ،3 فه‌ره‌نسی و4 ئه‌مه‌ریکایی که یه‌کێکیان منداڵی شیره‌خۆره‌یه.
ده‌بوو گه‌شته‌که کاتژمێر 6:30 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌کاتی چین بگاته به‌یژینگ، کاربه‌ده‌ستان ژماریه‌ک له‌که‌سوکاری گه‌شتیارانی فڕۆکه‌که‌یان له‌هۆتێلێک له‌به‌یژین کۆکرده‌وه‌ته‌وه و له‌وێ چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی چاره‌نوسی گه‌شتیاره‌کان ده‌که‌ن.

Your browser doesn’t support HTML5