سه‌رۆک وه‌زیری ئۆکرانیا ڕه‌تکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که‌ی توندتر کرده‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی جیاکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کریمه له ئۆکرانیا و ده‌ڵێت که‌س له جیهانی شـارسـتانیدا دان به ئه‌نجامی ڕیفراندۆمێـکدا نانێت ئه‌گه‌ربێت و له کریمه به‌ڕێوه‌بچێت به مه‌به‌سـتی لکاندنی به ڕووسیاوه.
ڕۆژی هه‌ینی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له کێیڤی پایته‌خت، سه‌رۆک وه‌زیر ئارسێنی یاتسینیووک گوتی ده‌یه‌وێت ئاگاهی بدات به جوداخوازان و ئه‌وانه‌ی به خائینی وڵاتی ئۆکرانیا ناودێری کردن، که‌وا هه‌رچ بڕیارێـک بده‌ن، ئه‌وا نایاسایـی و نادهسـتوریـشه.
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کریمه که ڕووسیا پـشـتگیری ده‌کات، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌نگی دا بۆ لکاندنی کریمه به ڕووسیاوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش ڕۆژی 16 ی مانگی سێـی ده‌سـتنیشـانکرد بۆ سـازکردنی ڕیفراندۆمێـکی گشـتی له هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌م بڕیاره کاردانه‌وه‌یه‌کی سیاسی زۆری لێـکه‌وته‌وه له لایه‌ن کێیڤ و وڵاتانی ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریکا و هه‌موویان ده‌ڵێن ڕیفراندۆمێـکی له‌و جۆره ناده‌سـتوری ده‌بێت.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن کرد. کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما به به‌ڕێز پـوتنی گوتووه بوونی هێزی ڕووسیا له‌سه‌ر نیمچه دورگه‌ی کریمه‌ی ئۆکرانیا پـێشێلکردنێـکی سه‌روه‌ری ئۆکرانیایه. پـوتنیش لای خۆیه‌وه سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی نوێی ئۆکرانیای کردووه که ڕۆژئاوا پشـتیوانی لێده‌کات و به ناشه‌رعی ناودێری کردووه، گوتوشیه‌تی ڕووسیا ناتوانێت داوای ڕووسه‌کانی ئۆکرانیا پـشـتگوێ بخات.