حکومه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه داوایکردووه هه‌موو شه‌ڕکه‌رانی بیانی له سوریا بکشێنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی دادگای نێوده‌وڵه‌تی بـبنه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌رچ تاوانێـکی جه‌نگ که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
سعودیـیه مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی چه‌کدارانی وڵاته‌که‌ی، ئه‌وانه‌ی له ئێسـتادا له سوریا شه‌ڕ ده‌که‌ن، له ئایندهی ڕووی چه‌که‌کانیان ئاڕاسته‌ی ڕژێمی پاشایه‌تی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن.
عه‌بدولعه‌زیز خۆجه وه‌زیری ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به ناوی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یه‌وه جارێـکی دیکه هه‌ڵوێسـتی توندی سعودیـیه‌ی دووپاتکرده‌وه که له دژی تێرۆره به هه‌موو شێوه‌کانی.
مانگی ڕابردوو، شا عه‌بدوڵڵای سعودیـیه بڕیاری دا هه‌ر هاوڵاتیـیه‌کی سعودی به‌شـداری له شه‌ڕی بیانی‌دا بکات، ئه‌وا به تاوان بۆی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ئه‌م بڕیاره وه‌ها پـێده‌چێت زیاتر هه‌وڵێـک ببێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و سعودیـیه توندڕه‌وانه‌ی له سوریا له پاڵ هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن شه‌ڕده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌کی زۆری گه‌نجی موسڵمانی سووننه له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه به‌ره‌و سوریا ڕۆیشـتوون تاوه‌کو پـشـتیوانی له ئۆپـۆزسیۆنی دژی به‌شـار ئه‌سه‌د بکه‌ن، به‌شێـک له‌و گه‌نجانه سه‌ر به ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده‌ن.
هاوکات چه‌کدارانی شیعه‌ی لوبنان و عێراقیش پشـتگیری له حکومه‌تی سوریا ده‌که‌ن.