دوو ژنی ته‌مه‌ن 17 و 15 ساڵ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کوژرێن و دواتریش ته‌رمه‌کانیان ده‌خرێنه گۆماوێکه‌وه له نزیک شارۆچکه‌ی سه‌ید سادقه‌وه له پارێزگای سلێمانی.
پۆلیس تا ئێستا خاڵی ئه‌و دوو خوشکه کوژراوه‌ی له گرتوخانه هێشتۆته‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌و ڕووداوه.
دکتۆر چۆمان هه‌ردی، نوسه‌ر و چالاکوانی داکۆکیکردن له مافه‌کانی خانمان ده‌ڵێت به‌ر له هه‌موو شتێک چۆنیه‌تی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانی شلێر و حه‌لیمه زۆر به شێوه‌یه‌کی نه‌گونجاو بوو وه ناڕه‌زاییه‌کی زۆریشی به دوای خۆیدا هێنا و بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌کانیش نیشانی ده‌دا کۆمه‌ڵگای ئێمه به هیچ شێوازێکی بێڕێزیکردن به خه‌ڵک داناچڵه‌کێت و ده‌شڵێت به‌داخه‌وه جاریکی تریش شلێر و حه‌لیمه‌یان کردووه به قوربانی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر چۆمان هه‌ردی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ورده‌کاری ئه‌م ڕووداوه هه‌رچیه‌ک بن به‌ڵام له کۆتاییدا له به‌رامبه‌ر مردنی دوو خانمداین که ناشێت هه‌روا به ئاسایی له‌و گۆمه‌دا که‌وتبن، بۆیه ده‌شێت یه‌کێک کوشتبنی و بردبنیه ئه‌وێ و ده‌شڵێت با له یادی نه‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له میدیای کوردی‌دا باس له ته‌مه‌نی جیاواز ده‌کرێت بۆ ئه‌م دوو خوشکه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرایه هه‌ردووکیان هێشتا له ته‌مه‌نی نهوجهوانیدان و پێکه‌وه کوژراون و ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات باس له هۆکاری جیاجیا بکرێن بۆ کوشتنه‌که‌یان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5