له ساڵی 2003 به دواوه کورد له به‌غدا به‌شداره له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و هاوکات هه‌ندێک له چاودێران وه‌ک ده‌ڵێن به‌ڵام هاوبه‌شێکی ڕاسته‌قینه نییه له ده‌سه‌ڵاتدا له‌و ڕوانگانهوهی هێشتا هیچ یه‌کێک له کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌کراون و بێ له‌وه‌ش له هه‌مان ساڵه‌وه سه‌قامگیریه‌کی ئه‌وتۆ له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا نه‌هاتۆته ئاراوه.
که‌واته کورد له به‌غدا چی ده‌کات؟
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت به‌شێکی به‌شداری کورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا په‌یوه‌سته به بودجه‌وه و به‌شیکی تریشی په‌یوه‌سته به‌و پۆستانه‌ی کورد هه‌یه‌تی له به‌غدا، و ئه‌مانه‌ش وه‌هایان کردووه کورد به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بێت له عێراقد.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت به‌گشتی نوینه‌رانی کورد چ له په‌رله‌مان و چ له‌ناو حکومه‌ت که‌مته‌رخه‌من سه‌باره‌ت به ناوچه دابڕاوه‌کان و ئه‌وکاته‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ی عێراق به‌م ئاسته‌ی ئێستای به‌هێز نه‌بووه کورد هه‌ڵوێستی وه‌رگرتبا و پاشه‌کشه‌ی بکردایه له پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌وا ده‌توانرا ده‌ستکه‌وتێک بۆ ناوچه دابڕاوه‌کان به‌ده‌ست بهاتایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا