وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕاگرتنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆکرانیا تێی که‌وتوون، سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ڵبژاردنی پـێشوهخت له وڵات سـازده‌کرێت و به‌ڵێنی دا به‌شـداری به ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆن له حکومه‌تدا بکات.
یانوکۆڤیچ هیچ خشته‌یه‌کی کاتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕانه‌گه‌یاند. ڕوون نیـیه ئایا ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌ها ده‌کات ناڕه‌زایـیه‌کان ڕابگیرێن یان نا له کاتێـکدا خۆپـیشـانده‌ران ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر چه‌ندان بینای حکومه‌ت له کیڤی پایته‌ختدا.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لێـدوانێـک له‌م باره‌یه‌وه له لایه‌ن ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه نه‌دراوه که له ئێسـتادا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆیاندان، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به درێژایی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ دیپـلۆماتانی ئه‌وروپایی له وتووێژدابوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌نگی ته‌قه جارێـکی دیکه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له نزیک شوێنی گردبوونه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران له ناوه‌ندی کیڤ بیسـترا، به‌ڵام نازانرێت که‌س پـێوه‌بووه یان نا.