سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دژ به گه‌نده‌ڵی و نا دادوه‌رییه‌کان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به تایبه‌تیش له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌م خۆپیشاندانانه وه‌رچه‌رخان بۆ توندوتیژی کاتێک ژماره‌یه‌ک له خۆپیشانده‌ران ڕووه و باره‌گای لقی 4 ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆیشتن.
پاش به‌ردباران کردنی باره‌گای لقی 4 له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه له‌ناو باڵه‌خانه‌ی لقی چواره‌وه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران کرا. خوێن ڕژا، کوژراو و بریندار هه‌بوون.
ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه نزیکه‌ی 2 مانگی خایاند، په‌رله‌مانی هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر کرد و بڕیاریش په‌سه‌ند کران.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجێکی زۆری خه‌ڵکه هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و داوا یاساییانه‌ی تۆمارکراون له‌لایه‌ن دادگاکانه‌وه یه‌کلانه‌کراونه‌ته‌وه.
میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا:
ژیار موحه‌مه‌د، پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئایا هێشتا ئه‌و زه‌مینه‌یه ماوه که بووه هۆکاری خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوبات؟
له سێهه‌م ساڵیادی ڕووداوه‌کانی 17 ی شوباتدا بۆ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن تا ئه‌ندازه‌یه‌ک بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد؟
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا ئه‌م پرسیاره و ژماره‌یک پرسیاری تریش ده‌خاته به‌رده‌م میوانه‌کانی به‌رنامه‌که.

لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن دایانه پاڵ خۆپیشانده‌ران، چه‌ندان پڕۆژه بۆ چاکسازی ئاماده‌کران، لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات (پارتی دیموکراتی کوردستان وه یه‌کێتی نیشتیمانی پڕۆژه‌ی هه‌بوو، ئۆپزسیۆنه‌کانیش به هه‌مان شێوه.
تا ئێستاش هه‌ر جه‌خت له‌و پڕۆژانه ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن هێشتا کارێکی ئه‌وتۆ به ئاقاری ئه‌و چاکسازیانه‌دا نه‌کراون.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:
ئه‌م خۆپیشاندانانه وه‌رچه‌رخان بۆ توندوتیژی کاتێک ژماره‌یه‌ک له خۆپیشانده‌ران ڕووه و باره‌گای لقی 4 ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆیشتن.
پاش به‌ردباران کردنی باره‌گای لقی 4 له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه له‌ناو باڵه‌خانه‌ی لقی چواره‌وه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران کرا. خوێن ڕژا، کوژراو و بریندار هه‌بوون.
ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه نزیکه‌ی 2 مانگی خایاند، په‌رله‌مانی هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر کرد و بڕیاریش په‌سه‌ند کران.

ژیار موحه‌مه‌د
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجێکی زۆری خه‌ڵکه هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و داوا یاساییانه‌ی تۆمارکراون له‌لایه‌ن دادگاکانه‌وه یه‌کلانه‌کراونه‌ته‌وه.
میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا:
ژیار موحه‌مه‌د، پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئایا هێشتا ئه‌و زه‌مینه‌یه ماوه که بووه هۆکاری خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوبات؟
له سێهه‌م ساڵیادی ڕووداوه‌کانی 17 ی شوباتدا بۆ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن تا ئه‌ندازه‌یه‌ک بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد؟
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا ئه‌م پرسیاره و ژماره‌یک پرسیاری تریش ده‌خاته به‌رده‌م میوانه‌کانی به‌رنامه‌که.

دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی
خۆپیشانده‌ران داوای دیموکراسی و مافه سیڤیڵیهکانیان ده‌کرد، داوای ئازادی و کاریان ده‌کرد، داوای ڕیفۆرمیان ده‌کرد له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌یاندا.لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن دایانه پاڵ خۆپیشانده‌ران، چه‌ندان پڕۆژه بۆ چاکسازی ئاماده‌کران، لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات (پارتی دیموکراتی کوردستان وه یه‌کێتی نیشتیمانی پڕۆژه‌ی هه‌بوو، ئۆپزسیۆنه‌کانیش به هه‌مان شێوه.
تا ئێستاش هه‌ر جه‌خت له‌و پڕۆژانه ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن هێشتا کارێکی ئه‌وتۆ به ئاقاری ئه‌و چاکسازیانه‌دا نه‌کراون.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5
له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا : 17 ی شوبات و به‌ره‌نجامه‌کانی