نوجەیفى هەوڵى بەدەستهێنانى پاڵپشتى دەدات بۆ پـێکهێنانی هەرێمى نەینه‌وا

ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ لە میانەى کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەندامانى پارتەکەى رایگەیاند گۆڕینى پارێزگاى نەینه‌وا بۆ هەرێم لە بیرۆکەوە دەرچووە و ئێستا پرۆژەیەکە و سووریشین لەسەرى.
راشیگەیاند لە ئێستادا ئەوان پاڵپشتى زۆربەى لایەنەکانى پارێزگاى موسڵ و دەیان ئەندام پەرلەمان و کەسایەتى سیاسى لە موسڵ و دەرەوەشیان بەدەستهێناوە و کارى ڕژد لەسەر پرۆژەکە دەکەن .
لاى خۆشیەوە و لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا مەحما خەلیل ئەندامى لیستى هاوپەیمانى کوردستانى لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت خودى بڕیارى بە پارێزگاکردنى هەردوو قەزاى تەلەعفەر و دووزخورماتو و چەند قەزایەکى تر پلانێک بووە بۆ لەباربردنى بڕیارى بە پارێزگاکردنى قەزاى هەڵەبجە ئەو پێى‌وایە هەردوو بابەتى بە پارێزگاکردنى قەزاکان و بە هەرێمکردنى نەینه‌وا بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئه‌میر گۆران