چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رله‌نوێ ده‌سـتیکرده‌وه به هێرشی ئاسـمانی بۆ سه‌ر شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵات، ئه‌مه‌ش دوای هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌ی دووشه‌ممه، ئه‌وه‌ی کوژرانی 30 که‌سی لێکه‌وته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌که‌ن مزگه‌وتی عوسمان بن عه‌فان له ناوچه‌ی هه‌نانۆ که وه‌ک خوێندنگه‌یه‌ک منداڵان وانه‌یان تیادا وه‌رده‌گرت، بۆمبێـکی به‌رمیلی به‌ریکه‌وتووه. ده‌شڵێن له ئاکامی بۆردومانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش 5 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه که منداڵیشیان له نێودایه.
هه‌روه‌ها باسیش له‌وه ده‌که‌ن که به ده‌یان خێزان له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن به‌ره‌و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌ڕۆن.