که‌وره داواکاری گشـتی میسر ده‌ڵێت 20 ڕۆژنامه‌وانی که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره دادگایی ده‌کرێن به تاوانی تێرۆرسـتی. ئه‌مه ده‌بێته یه‌که‌م دادگاییکردنێـکی له‌م شێوه‌یه‌ی ڕۆژنامه‌وانان له‌وه‌تای حکومه‌ت ڕایگه‌یاندووه ئیخوان ئهموسلیمین کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرسـتیـیه. ئێلیزابێث ئارۆت له قاهیره‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.
ئۆفیسی گه‌وره داواکاری گشـتی ده‌ڵێت 16 میسری و 4 په‌یامنێری بیانی دادگاییدهکرێن به‌وه‌ی سه‌ر به کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرسـتین یان یارمه‌تیـیان داوه له‌وه‌ی هه‌واڵی نادوروست بڵاوبکرێته‌وه که تۆی تێرۆر ده‌چێنێت.
هه‌موو ئه‌م ڕۆژنامه‌وانانه بۆ که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی ئه‌لجه‌زیره‌ی بنکه له قه‌ته‌ر کارده‌که‌ن که حکومه‌تی میسر و زۆر له لایه‌نگرانی تاوانباری ده‌که‌ن به پشـتیوانیکردنی سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات لادراو محه‌مه‌د مورسی و کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئیخوان ئه‌لموسلیمین.
ئه‌لجه‌زیره لای خۆیه‌وه ئه‌و تاوانانه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه و چه‌ندان جار داوای ئازادکردنی کارمه‌نده‌کانی کردووه، ده‌ڵێت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌یان کراوه به ته‌واوی بێ بنه‌مان.
هه‌رچه‌نده هیچ ناوێـک له به‌یانـنامه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی میسردا نیـیه، به‌ڵام پـێده‌چێت په‌یامنێری که‌نه‌دی محه‌مه‌د فه‌همی تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی ببێت. ئه‌و وه‌ک که‌سێـکی بیانی له قه‌ڵه‌م نه‌دراوه چونکه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک میسریـیه.
فه‌همی له قاهیره ده‌سـتگیرکرا له‌گه‌ڵ پـیته‌ر گرهست، ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌وانی ئوسترالی بردۆته‌وه. گرهست له‌م دوایـیانه له ژووری زیندانه‌که‌ی له به‌ندیخانه‌ی توڕڕه نووسیویه‌تی ده‌سـتگیرکردنه‌که‌ی بۆ ترسـاندنی ڕۆژنامه‌وانانی دیکه بووه.
ناوی هه‌موو تاوانباره‌کان یان ئه‌وانه‌شی ده‌سـتگیرکراون نه‌دراوه. سێ بیانی دیکه که دوو بریتانی و هۆڵهندیهکن که پـێده‌چێت له وڵاتی قه‌ته‌ر بن له نێو تاوانبارهکاندان.
کۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانان له‌م دوایـیانه ڕایگه‌یاند که‌وا میسر له دوای سوریا و عێراق، سێـیه‌م مه‌ترسیدارترین وڵاته له جیهان بۆ په‌یامنێران. ئاماژه‌ی به‌وه دا تاکڕهویـیهکی سیاسی ته‌واو له‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
ئه‌م تاکڕهویـیه وه‌های له حکومه‌تی کاتی کردووه دژایه‌تی ئه‌وانه‌ش بکات که وه‌ک پـشتیوانکاری ئیخوان ئه‌لموسلیمین له ده‌ره‌وه‌ی وڵات داده‌نرێن.
سه‌عید سادق، کۆمه‌ڵناسی سیاسی له زانکۆی ئه‌مه‌ریکایی له قاهیره ده‌ڵێت:
حکومه‌تی میسر له حاڵه‌تی شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ قه‌تر، که مافی په‌نابه‌رانی سیاسی داوا به که‌سانێـکی میسری که به تێرۆرسـت ناسراون."
ئه‌مه نیشـانهیهکه بۆ ڕه‌وشی ناهه‌مواری ئێسـتای میسر که جێی خۆشـحاڵی نیـیه بۆ ڕۆژنامه‌وانان.