وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به ئاشته‌وایی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه له ژنێڤ به بنبه‌ست گه‌یشت، هه‌ر پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ده‌سـتپـێکردنی که بڕیاربوو تیایدا سه‌نگی بخرێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه.
شـاند‌ی ئۆپـۆزسیۆن هه‌ڵوێستی شـاند‌ی حکومه‌تی ڕه‌تکرده‌وه و ده‌ڵێت له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی وتووێژه‌کاندا بووه و ئاماژه به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ناکات.
فه‌یسه‌ڵ ئه‌لمقداد جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا گوتی شـاند‌ی حکومه‌ت به مه‌به‌ستی قه‌سه‌کردن له‌سه‌ر تێرۆرزم بۆ وتووێژکردن چووبوون، نه‌ک بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. به‌پـێی سه‌رچاوه‌کان ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رئه‌نجام کۆتایی به کۆبوونه‌وه‌که هێنا.
ئۆپـۆزسیۆنی سوریا سووره له‌سه‌ر ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات و پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی ئاشتی ژنێڤ 1 ی سـاڵی 2012 ، به‌ڵام حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی وازهێنانی ئه‌سه‌د بابه‌تی وتووێژه‌کانی کۆنفرانسه‌که نیـیه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه داوای له حکومه‌تی سوریا کرد ده‌سـتبه‌جێ ڕێگه به کاروانه‌کانی کۆمه‌کی مرۆیی بدات بچنه ناو شـاری حومسه‌وه و هه‌روه‌ها ڕێـگه به خه‌ڵـکی سیڤیلیش بدات ئه‌و ناوچانه چۆڵ بکه‌ن که گه‌مارۆ دراون.