خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت وه‌زیری دادی ئۆکرانییان له که‌یڤ ده‌ستگیر کردووه، پاش ئه‌وه‌ی پێشنیازی سه‌رۆک ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچیان بۆ ده‌ستنیشان کردنی ڕێبه‌رێکی ئۆپۆزسیۆن به سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌تکرده‌وه.
خۆپیشانده‌ران له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه توره‌گه‌ی لم و ته‌نه‌که‌ی خۆڵ و خاشاکیان به‌کار هێنا بۆ دروستکردنی به‌ربه‌ست له ده‌وروبه‌ری وه‌زاره‌ته‌که.
سه‌رۆکی ئۆکرانیا به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو پێشنیازی کرد ڕێبه‌رێکی ئۆپۆزسیۆن، ئارسینتی یاتسینیۆک، وه‌کو سه‌رۆک وه‌زیر ده‌ستنیشان بکات ، ڤیتالی کلایشکۆش، وه‌کو جێگری سه‌رۆک وه‌زیر.
یاتسینیۆک به ئاماده بووانی ڕاگه‌یاند ئۆپۆزسیۆن له‌وه ناترسێت به‌رپرسیارێتی زیاتری سیاسی وه‌رگرێت، به‌ڵام به‌ڕێز یانۆکۆڤیچ ده‌بێت هێشتا چه‌ند دداواکارییهکی تریش جێبه‌جێ بکات. له‌وانه‌شدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، ئازاد کردنی خۆپێشاندهرهکانی له زینداندان، و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی یاساکانی دژ به خۆپیشاندان.
خۆپێشانده‌ران له ئۆکرانیا له کۆتایی مانگی 11 وه چوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز یانۆکۆڤیچ له ڕێککه‌وتنێکی بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپادا کشایه‌وه له پێناو په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزتر له‌گه‌ڵ ڕوسیادا.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.

Your browser doesn’t support HTML5
خۆپێشاندانه‌کانی ئۆکرانیا