ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما پێنجه‌م وتاری ساڵانه‌ی له‌سه‌ر باری وڵات پێشکه‌ش ده‌کات. له ناو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رانسه‌ری جیهانیشدا لێکدانه‌وه‌یه‌کی ورد بۆ ئه‌م وتاره ده‌کرێت. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رۆک له وتاره‌که‌ی ئه‌مساڵیدا سه‌نگی بخاته سه‌ر ئابوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
پاره‌که سه‌رۆک ئۆباما داوای له یاسادانه‌ران کرد به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌یان بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌کانیانه‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی که به‌جێ نگهێنراون.
زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان نیگه‌رانییان له‌مه‌ڕ نایه‌که‌سانی هه‌یه. به‌ڵام به‌ڕێز ئۆباما وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی دوو جه‌مسه‌ری سیایسی ماوه‌ته‌وه له کاتێکدا ڕێژه‌ی په‌سه‌ند کردنی کاره‌کانی گه‌یشتووه‌ته نزم ترین ئاست.
شاره‌زایان ده‌ڵێن سه‌رۆک نابێت ژماره‌یه‌ک ئاماجی زۆر ڕابگه‌ێنێت به‌ڵکو باشتروایه له‌به‌ری ئه‌وه سه‌رنج بخاته سه‌ر پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌کانی کۆماریهیکان له‌سه خزمت گوزاری ته‌ندروستی و ئابوری.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه به کۆتایی هێنان به ڕۆڵی شه‌ڕ که‌ری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان بکات و هه‌روه‌ها ئاماژه به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌کانی بکات بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ له سوریا و لابردنی چه‌که کیمیاییه‌کان به‌بی کرداری له‌شکری ئه‌مه‌ریکا.
جێمس گۆلدجێر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بێگومان به‌ڕێز ئۆباما باس له ده‌ستکه‌وتێکی تریش ده‌کات ئه‌ویش ڕێککه‌وتنی ناوکییه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.

Your browser doesn’t support HTML5