سه‌رۆک وه‌زیری عێراق په‌یامێـک ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک هۆزه‌کانی ئه‌نبار ده‌کات

  • Goran Tawfeeq
له‌م میانه‌ی وتارێـکیدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕایگه‌یاند پـێویسـته‌ شـانبه‌شانی سوپای عێراق سه‌رۆک هۆزه‌کانی ئه‌نباریش بۆ ڕاماڵینی چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده‌ له‌ فه‌لـلوجه‌ بێنه‌ده‌ست و شاره‌که‌یان له‌ گروپه‌ تێرۆرسـتیـیه‌کانی سه‌ر به‌ ڕێـکخراوی داعش پاکبکه‌نه‌وه‌.
له‌ به‌شێـکی تری په‌یامه‌که‌یدا مالیکی ڕایگه‌یاند کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ کۆتایی به‌ تێرۆر بهێنرێت و چیتر خوێنی عێراقیـیه‌کان نه‌کرێته‌ ئامانجی په‌لاماری تێرۆرسـتی و وڵاتیش له‌و شه‌ڕ و کوشـتارگه‌یه‌ ڕزگاربکرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی گۆران تۆفیق