ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر به پارێزگاریکردنی شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له پارێزگای نه‌ینه‌وا و شـارۆچکه‌ی خورماتوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
ئه‌م بڕیاره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی پـێشـنیاری جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر وه‌زیری وه‌رزش و لاوان بوو.
تورهان موفتی وه‌زیری کاروباری پارێزگاکان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا پشـتیوانی خۆی بۆ پـێشـنیاره‌که ده‌ربڕی و گوتی ئه‌مه یارمه‌تی ده‌دات له به‌ره‌وپـێشچوونی ئه‌و دوو ناوچه‌یه له ڕووی ئابوری و ئاسایشی و کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه ناڕه‌زایی لایه‌نه کوردیـیه‌کانی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی بۆ خورماتوو که ده‌ڵێن ئه‌م شارۆچکه‌یه ماده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق ده‌یگرێته‌وه و نایاسایـیه له ئێسـتادا بکرێته پارێزگا.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌میر گۆران و یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتیان داوه و ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌مینه سه‌عید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردستانی کردووه.

Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی ئه‌میر گۆران
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی یه‌حیا به‌رزنجی
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژی ئه‌مینه سه‌عید