نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌کی سوریا که ڕۆژئاوا پشتیوانی لێده‌کات له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئهستهنبوڵیاندا به‌شداری کردنیان له کۆنفڕانسی ژنێڤ دوودا په‌سه‌ند کردووه.
ئه‌م کۆنفرانسه که بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا له سویسرا بکرێت به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنانه به شه‌ڕی خوێناوی سوریا.
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا ده‌ڵێت له‌سه‌رجه‌م 73 ده‌نگده‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا 58 یان به‌ر ئه‌رێنی ده‌نگیان داوه بۆ به‌شداری کردن له کۆنفرانسه‌که‌دا و 14 که‌سیش به نه‌رێنی.
هاوپه‌یمانێتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له ژێر فشارێکی گه‌وره‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاواییدا بوون واتا ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتنی کۆنفرانسی ژنێڤ دوو ده‌که‌ن بۆ به‌شداری کردن له وتووێژه ئاشتییهکاندا که بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له شاری Monteux ی سویسرا بکرێت.
حکومه‌تی سوریا گوتویه‌تی به‌شدار ده‌بێت له‌م کۆنفڕانسه‌دا.