ئێرانیـیه‌کانی که به چاکسازیخواز و کۆنه‌پارێزی میانڕه‌و ده‌ناسرێن خۆشـحاڵن به‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌وه وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهاندا پـێی گه‌یشـتووه و ده‌ڵێن ئه‌وه ئابوری وڵاته‌که‌یان به‌هێزده‌کاته‌وه.
شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان که بریتین له 5 ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئێران به ڕێـکه‌وتن گه‌یشـتن له‌سه‌ر ده‌سـتکردن به جێبه‌جێـکردنی ئه‌و سه‌ودا کاتیـیه‌ی له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو له ژنێڤ مۆریان کرد. بڕیاره له 20 ی مانگی یه‌که‌وه هه‌تا شه‌ش مانگ له‌سه‌ری به‌رده‌وام بن به‌و هیوایه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی بگه‌ن.
عه‌لادین بۆرۆجهردی که که‌سێـکی کۆنه‌پارێزی میانڕه‌وه و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاسایشی نیشـتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه له په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه ده‌رگا له به‌رده‌م ئێران واڵا ده‌کات بۆ زیادکردنی مامه‌ڵه ئابوریـیه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا.
به‌ڵام محه‌مه‌د ڕه‌زا ئاشـتیـیانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕه‌خنه‌ی له ڕێـکه‌وتنه‌که گرت و به کاربه‌ده‌سـتانی شاری قومی گوت " ئه‌وان به‌شێـک له پاره‌ی خۆمان ده‌ده‌نه‌وه وه‌کو ئێمه قهرزاربین."
توندڕه‌وان ده‌شڵێن ڕێـکه‌وتنه‌که هه‌روه‌ها مافی ئێران له پـیتاندنی یۆرانیۆم پـێشـێل ده‌کات.