وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری و سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له پاریسی پایته‌ختی فهڕهنسـان بۆ تاووتوێکردنی ئاماده‌کاریـیه‌کانی کۆنگره‌ی ئاشتی ژنێڤ بۆ به‌رقه‌راکردنی ئاشتی له سوریا که بڕیاره له دوایـین هه‌فته‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام هێشـتا ناتوانن بڵێن ئایا ئێران به‌شـداری له‌و کۆنگره‌یه ده‌کات یان نا.
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌یرانی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئێران به‌شـداری بکات. ده‌ڵێت ئێران وڵاتێـکی کرنگه له ناوچه‌که و ده‌بێت له وتووێژه‌کاندا ئاماده ببێت. هه‌روه‌ها حکومه‌تی سوریاش ده‌یه‌وێت ئێران له وتووێژه‌کاندا به‌شدارببێت.
جان کێری گوتی ده‌بێت ئێران پـشـتیوانی له دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه له سوریا بکات به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا که ئه‌مه‌ش پـێناچێت بێته دی هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نه‌بێت.
هه‌روه‌ها له وتووێژه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی نێوان کێری و ئیبراهیمی و سێرگێی باسیش له شیانی ئهگربهسـتێـک بۆ شه‌ڕی ناوخۆی سوریا کرا له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سـتگیرکراوه‌کان و خۆشـکردنی ڕێگا له به‌رده‌م گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ لێقه‌وماوان.
کێری گوتیشی هیواخوازه ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی بڕیاره له 22 ی مانگی یه‌ک بـبه‌سـترێت بـبێته مایه‌ی کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ی وا بۆ نزیکه‌ی سێ سـاڵه لایه‌کی ئه‌و وڵاته‌ی وێرانکردووه.
سه‌باره‌ت به‌م وتووێژانه‌ی پاریس، موعته‌به‌ر شێروانی و ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتێـکیان ئاماده‌کردووه.

Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی سوریا