حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌سـتیکردووه به هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خۆی بۆ بازاڕه‌کانی جیهان له ڕێگه‌ی ئه‌و لوله نه‌وته نوێـیه‌ی بۆ به‌نده‌ری جیهانی تورکیا ڕاکێشـراوه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان شه‌وی چوارشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای مانگی یه‌که‌وه ده‌سـتکراوه به هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌و لولهیهوه و بڕیاره هه‌تا کۆتایی مانگی یه‌ک 2 ملیۆن بۆشکه نه‌وت ڕه‌وانه‌بکرێت و پاشـان له مانگی دوو بۆ 4 ملیۆن بۆشکه نه‌وت زیادبکات و له مانگی سێ بگاته 6 ملیۆن بۆشکه و به دوایدا ورده ورده بڕکه زیاده‌کرێت هه‌تا له مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2014 ده‌گاته 10 بۆ 12 ملیۆن بۆشکه نه‌وت له مانگێـکدا.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن 45 ملیار بۆشکه نه‌وت له ژێر خاکی ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌بێت که له سنووری حکومه‌تی هه‌رێمدایه. ده‌ڵێن به نیازن هه‌تا سـاڵی 2015 ڕۆژانه یه‌ک ملیۆن بۆشکه نه‌وت هه‌نارده بکه‌ن و هه‌تا سـاڵی 2019 بگاته 2 ملیۆن بۆشکه نه‌وت له ڕۆژێـکدا.
کاربه‌ده‌سـتانی به‌غدا هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لێـدوانێـکیان سه‌باره‌ت به‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی هه‌رێم نه‌داوه، به‌ڵام حسێن شه‌هرسـتانی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ کاروباری وزه پـێشـتر ئاگاهی به کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێم دابوو که ئه‌گه‌ر بێت و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی ناوه‌ندی له هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌رده‌وام بن، ئه‌وا ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌بڕن که له سه‌دا 17 ی له بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردسـتان ته‌رخان ده‌کرێت.