سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی به‌ڵێنی دا هه‌ڵبژاردنه گشـتیـیه‌که‌ی وڵاته‌که که بڕیاره له کۆتایی مانگ چواردا به‌ڕێوه‌بچێت، له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، ده‌ڵێت قبوڵ ناکات بۆ یه‌ک ڕۆژیش دوابخرێت.
نوری ئه‌لمالیکی ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هه‌ڵبژاردنه‌که خاڵێـکی گرنگ ده‌بێت له پـرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسی و ئاڵۆگۆڕکردنی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا.
گوتیشی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) بڕوایان به ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات نیـیه، بۆیه ده‌یانه‌وێت ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بگرن.
پاشان داوای له‌وانه کرد که پـشـتگیری له داعش ده‌که‌ن واز له‌وه بهێنن. گوتی " داوایان لێ ده‌که‌م بگه‌ڕێنه‌وه هۆش خۆیان و ئێمه‌ش په‌ڕه‌یه‌کی نوێـیان بۆ هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه تاوه‌کو نه‌بنه سووته‌مه‌نی ئه‌م شه‌ڕه‌ی قاعیده ده‌یکات."
له کۆتاییدا گوتی" داوا له خه‌ڵـکی فه‌لـلوجه ده‌که‌م و هه‌روه‌ها ڕێبه‌ره خێڵهکیـیهکانیش که هه‌ڵوێسـتیان یه‌ک بخه‌ن و ڕه‌تی بکه‌نه‌وه قاعیده له نێوایاندا هه‌بێت. گوتیشی هێز بۆ کۆنترۆڵکردنی فه‌لـلوجه به‌کار ناهێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێڵه‌کان ئاماده‌یی خۆیان ڕاگه‌یاندووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده و وه‌ده‌رنانیان.
سه‌باره‌ت به‌م ڕه‌وشه‌ی ئێسـتای عێراق، ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ حه‌مه سه‌عید شاره‌زای کاروباری سیاسی له ئنستتیوتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئاشتی.

Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژی سه‌رهه‌نگ حه‌مه سه‌عید