کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت شه‌ڕی نێوان هیزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن و چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) له ڕۆژی دووشه‌ممه چه‌ند ناوچه‌ی دیکه‌ی گرتووه‌ته‌وه، له‌وانه شـاری ڕه‌قـقه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
شه‌ڕه‌کان له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه له نێوانیان هه‌ڵگیرسـا له هه‌ردوو پارێزگای حه‌له‌ب و ئیدلیبی باکوری سوریا پاش ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش پـزیشـکێـکی ناسراویان کوشت.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ده‌ڵێت له‌وه‌تای ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه به لایه‌نی که‌م 100 چه‌کدار له هه‌ردوولا کوژراون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت شه‌ڕه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه له ده‌وروبه‌ری ئۆفیسی پـۆستی شـاری ڕه‌قـقه بووه و چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن گه‌مارۆی باره‌گای داعشیان له شـاره‌که داوه و به لایه‌نی که‌م 50 که‌سیان له زیندانێـکدا ئازادکردووه که ژماره‌یه‌کیان چه‌کدار و چالاکوانی ئۆپـۆزسیۆنن و له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له داعش ده‌سـتگیرکرابوون.