چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵاته‌که موشه‌کێـک به‌ر پاسێـک که‌وتووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ڕووداوه‌که له ناوچه‌ی ته‌ریق ئه‌لبابی حه‌له‌ب بووه، وه له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی چوون به هانای قوربانیـیه‌کان و هه‌وڵی ده‌رهێنانی برینداره‌کانیان له نێو پاسه‌که‌دا دابوو، موشه‌کێـکی دیکه له‌و نزیکانه که‌تووه.
به‌پـێی چالاکوانان له‌وه‌تای له 15 مانگی دوازده‌وه هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌سـتیان به بۆردومانی چڕی حه‌له‌ب کردووه زیاتر له 500 که‌س کوژراون و زۆربه‌یان که‌سـانی سیڤیل بوون. ده‌ڵێن زۆربه‌ی بۆردومانه‌کان به بۆمبی به‌رمیلی بوون.