ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر بڕیاریان دا کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرسـتییه و ده‌ڵێن له پشـت ئه‌و ته‌قینه‌وه به‌هێزه بووه که به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای دهقههلیـیهی له شـاری مه‌نسوره کرده ئامانج و بووه مایه‌ی کوژرانی 16 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 140 که‌سی دیکه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران میسر، حوسام عیسا جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری خوێندنی باڵای وڵاته‌که له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی چیتر ئیخوان ئه‌لموسلیمین کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرستیـیه و هه‌ر که‌سێـک کۆمه‌کی بکات یان به‌شـداری له چالاکی و کاره‌کانی بکات یانیش به شان و باڵی هه‌ڵبدات چ به قسه یان به نووسین، ئه‌وا یاسای دژه تێرۆری به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌کرێت.
به‌پـێی یاسای میسریش هه‌ر که‌سێـک کۆمه‌کی دارایی ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتی بکات یان چه‌کی بۆ دابین بکات، ئه‌وا سـزاکه‌ی له‌سێداره‌دانه.
له لایه‌کی دیکه کۆمه‌ڵی "ئه‌نسار به‌یت ئه‌لمه‌قدس" که بنکه و حه‌شارگه‌ی له ناوچه‌ی سینایه، له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به‌رپـرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که‌ی سێشه‌ممه ڕاگه‌یاند.