به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ عێراق 6 که‌س ده‌کوژرێن

کاربه‌ده‌ستان له‌ عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ بازاڕێکی کڕینی ئاژه‌ڵ له‌ شارۆچکه‌ی توز خورماتوو 6 که‌س کوژراون و 10 که‌سیش برینداربوون.
شایانی باسه‌ توندوتیژی له‌ عێراق له‌ زیاد بووندایه.‌ به‌پێی ئاماره‌کانی ئه‌سۆشیه‌تت پرسێس ته‌نها له‌م مانگه‌دا هه‌تا ئێستا به‌لایه‌نی که‌م 352 که‌س به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌ کوژراون.