دیپلۆماسی له ساده‌ترین پێناسه‌یدا به‌رده‌وامیدان و پاراستنی په‌یوه‌ندیه‌کانه له باشترین شێوه‌یدا له نێوان حکومه‌ته‌کانی وڵاتاندا، چۆنیه‌تی سه‌روسه‌ودا کردنه به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی دوژمنایه‌تی و شه‌ڕ و شۆڕ.
دیپلۆماسیه‌ت ئه‌و هونه‌ره‌یه که بتوانرێت به‌بێ هیچ قه‌یرانێک جا سیاسی بێت یان چه‌کداری گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وت به‌ده‌ست بێت.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز له بابه‌تێکیدا سه‌باره‌ت به دیپلۆماسی کوردی ده‌ڵێت به گشتی دیپلۆماسیه‌ت دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه: ره‌هه‌ندی ناوهکیو ره‌هه‌ندی ده‌ره‌کی. په‌یوه‌ندی نێوان ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانییه. ده‌ره‌وه ته‌واوکه‌رو درێژه‌پێده‌ری ناوه‌وه‌یه. که‌واته گه‌رچی دیپلۆماسیه‌ت وه‌ها ده‌رئه‌که‌وێت که زیاتر کاروباری ده‌ره‌وه‌بێت، به‌ڵام هیچ نییه جگه له‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناوه‌وه.
له ساڵی1991 ه‌وه هه‌رێمی کوردستانی عێراق خودموختاره و بۆته دیفاکتۆیه‌ک له ناوچه‌که‌دا.
له‌و مێژووه به دواوه لایه‌نه سیاسیه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه به‌تایبه‌تیش پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هه‌وڵیان داوه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌دا هه‌بێت و به هه‌مان شێوه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری جیهانیشدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جا ئایا به شاندی جیاواز بووبێت یان هاوبه‌ش هه‌وڵ دراوه په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتان و حکومه‌ته‌کاندا ببه‌سترێت.
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" میوانداری نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر عه‌لی که‌ریمی ده‌کات.
ئایا دیپلۆماسیه‌تی کوردی توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتووانه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خۆی بنێت که بتوانرێت بگوترێت دیپلۆماسیه‌تێکی سه‌رکه‌وتوانه‌ی هه‌یه؟
ئایا په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کانیش له به‌شه جیاوازه‌کانی کوردستاندا ده‌که‌ونه خانه‌ی دیپلۆماسیه‌تی کوردیه‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌ر به‌شه‌ی ژینگه‌یه‌ک و هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه؟
زۆربه‌ی جار له ده‌می هه‌ر شکستێکدا کورد لۆمه‌ی له لایه‌نی ده‌ره‌کی کردووه و زۆر زۆر به ده‌گمه‌ن پێداچونه‌وه‌ی به که‌موکوڕیه‌کان و که‌مته‌رخه‌میه‌کانی خۆیدا کردووه.
زنیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) یه:
دیپلۆماسیه‌ت ئه‌و هونه‌ره‌یه که بتوانرێت به‌بێ هیچ قه‌یرانێک جا سیاسی بێت یان چه‌کداری گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وت به‌ده‌ست بێت.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز له بابه‌تێکیدا سه‌باره‌ت به دیپلۆماسی کوردی ده‌ڵێت به گشتی دیپلۆماسیه‌ت دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه: ره‌هه‌ندی ناوهکیو ره‌هه‌ندی ده‌ره‌کی. په‌یوه‌ندی نێوان ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانییه. ده‌ره‌وه ته‌واوکه‌رو درێژه‌پێده‌ری ناوه‌وه‌یه. که‌واته گه‌رچی دیپلۆماسیه‌ت وه‌ها ده‌رئه‌که‌وێت که زیاتر کاروباری ده‌ره‌وه‌بێت، به‌ڵام هیچ نییه جگه له‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناوه‌وه.
له ساڵی1991 ه‌وه هه‌رێمی کوردستانی عێراق خودموختاره و بۆته دیفاکتۆیه‌ک له ناوچه‌که‌دا.
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" میوانداری نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر عه‌لی که‌ریمی ده‌کات.
ئایا دیپلۆماسیه‌تی کوردی توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتووانه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خۆی بنێت که بتوانرێت بگوترێت دیپلۆماسیه‌تێکی سه‌رکه‌وتوانه‌ی هه‌یه؟
ئایا په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کانیش له به‌شه جیاوازه‌کانی کوردستاندا ده‌که‌ونه خانه‌ی دیپلۆماسیه‌تی کوردیه‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌ر به‌شه‌ی ژینگه‌یه‌ک و هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه؟
زۆربه‌ی جار له ده‌می هه‌ر شکستێکدا کورد لۆمه‌ی له لایه‌نی ده‌ره‌کی کردووه و زۆر زۆر به ده‌گمه‌ن پێداچونه‌وه‌ی به که‌موکوڕیه‌کان و که‌مته‌رخه‌میه‌کانی خۆیدا کردووه.
زنیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) یه:
Your browser doesn’t support HTML5
له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: دیپلۆماسیه‌تی کوردی