چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که له لایه‌ن هێزی ئاسـمانی حکومه‌تی سوریاوه کرایه سه‌ر شـاری حه‌له‌ب گه‌یشـتووه‌ته 76 که‌س.
ده‌سته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند له نێو ئه‌و 76 کوژراوانه‌ی شـاری حه‌له‌بدا 28 منداڵ هه‌ن.
هاوکات گروپـێـکی دیکه‌ی چالاکوانانی سوریا که به کۆمیته‌کانی هه‌ماهه‌نگی ناوخۆ ناسراوه ژماره‌ی کوژراوانی ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه به 83 که‌س مه‌زه‌نده ده‌کات. ده‌شڵێت شیانی ئه‌وه‌ش هه‌یه ژماره‌ی کوژراوان زیاتر بـبێت به‌هۆی ژماره‌ی زۆری برینداران و که‌می پـێداویسـتی پـزیشـکی.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی دیکه‌ی حکومه‌ت، ده‌سـته‌ی چاودێری مافه‌کان ده‌ڵێت فڕۆکه‌کانی حکومه‌تی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه خولێـکی نوێی هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌کانی پارێزگای ده‌رعا له باشوری وڵات.