سه‌رۆکی سودانی باشور سه‌لڤا کیر بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له جوبای پایته‌خت دا له پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت سه‌ربازانی سه‌ر به جێـگری پـێشـووی هه‌وڵی کوده‌تایان دابوو.
سه‌لڤا کیر ڕۆژی دووشه‌ممه که به جلوبه‌رگی له‌شـکریـیه‌وه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن ده‌رکه‌وت و ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ست له پشته‌وه‌ی وه‌سـتابوون، گوتی حکومه‌ت له ئێسـتادا کۆنترۆڵی ته‌واوی ڕه‌وشه‌که‌ی له جوبا کردووه که له شه‌وی ڕابردوو له شوێنێـکی له‌شـکری ئه‌و شـاره شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کی زۆر ڕوویدا.
سه‌لڤا گوتیشی له 6 ی پاش نیوه‌ڕۆوه هه‌تا 6 ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له پایته‌خت ده‌بێت.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریـیه له‌سه‌ر زیانه‌کانی ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
سه‌لڤا کیر ئۆباڵی ڕووداوه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی ئه‌و هێزه له‌شـکریـیانه‌ی سه‌ر به ڕێک ماشارن، ئه‌وه‌ی له مانگی حه‌وت له پـۆسـتی جێگری سه‌رۆک لادرا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان شه‌ڕه‌که له نێوان پاسه‌وانانی سه‌رۆکایه‌تی ڕوویدابوو که به‌شێـکیان له خێڵی دینکای سه‌لڤا کیرن و به‌شه‌که‌ی دیکه‌یان له خێڵی نویری ڕێک ماشارن.
هێڵد جانسن نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سودانی باشور داوای له هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ناکۆکیـیه تێوه‌گلاون کۆتایی به شه‌ڕ بهێنن. گوتیشی به‌رده‌وام له پهیوهندیـدایه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی سه‌ره‌کی بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که.
شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی سه‌دان که‌سی سیڤیل په‌نایان بۆ شوێنه‌که‌ی بردووه و ڕه‌تی کرده‌وه داڵده‌ی که‌سایه‌تیـیه‌کی سیاسی یان له‌شـکری دابێت.